٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەورەبەرپرسێکی عێراق: بایی ١٠ ملیار دۆلار چەک لە ئێران دەکڕن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  گەورەبەرپرسێکی عێراق دوێنێ ئێوارە ئاشکرای کرد کە، حکوومەتی وڵاتەکەی بایی ١٠ ملیار دۆلار چەک و پێداویستیی سەربازی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکڕێ.
ئەو بەرپرسە عێراقییە بۆ ئاژانسی ئەسۆشێیتدپرێس جەختی کردووەتەوە کە، زۆرینەی ئەو چەکانەیش بۆ شەڕی شارەکان و کۆڵان بە کۆڵانەکان کە لە جۆری چەکی سووک و ئاڕ بی جی دەبن؛ بەڵام هەرچی گوتەبێژی حەشدی‌شەعبی(کەریم نووری)ـیە ئەم هەواڵی کڕینی چەکە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ، پشتیوانییەکانی ئێراق بۆ عێراق تەنیا ڕاوێژکارییە.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسانی ئەمنیی عێراق دەڵێن، ڕاگرتنی پرۆسەی گرتنەوەی تکریت و دەرهێنانی لە چنگی داعشدا، پێوەندی بە نائامادەیی هێزەکانی عێراقەوە هەیە بۆ شەڕی شارەکان و چاوەڕوانی گەییشتنی پێداویستیی سەربازی.

لە شەرقولئەوسەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار