داعش ریشیان دەتاشن

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش ریشیان دەتاشن و ناسنامەکانیان ساختە دەکەن؛ لەو ماڵانەی کە داگیریانکردوون جێی دەهێڵن و دەڕۆنە شوێنی دیکە.
بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەزوممار (حەسەن خەلۆ) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:" دوای ئەوەی پێشمەرگە لەکەرکووک و گشت میحوەرکانی دیکە بەسەر تیرۆریستاندا سەرکەوتون، داعشان لە مووسڵ و تەلەعفەر ترسیان لێ نیشتووە و ریشیان دەتاشن و ناسنامەکانیان ساختەدەکەن؛ ئاخر دەیانەوێ خۆیان حەشاربدەن.
(حەسەن خەلۆ) دەشڵێت، لەو ماڵانەی کە تیرۆریستان پێشووتر داگیریانکردبوو جێی دەهێڵن و دەچنە شوێنی نادیار.
نەشوان بەرزنجی




