٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش پردی كەنەش‌‌ـ‌گوێڕیان تەقاندەوە؛ بارەگای خۆیان گوازتەوە

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info-فەرماندەیەكی میحوەری گوێڕ ڕایدەگەینێت ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش پردی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و خۆیانیان تەقاندووەتەوە؛ گوتیشی بارەگاکەیانیان لە گوندەوە گوازتەوە بۆ شارەدێیەك و، هەڵاتوون.

(عەقید نازم هەركی) فەرماندەی فەوجی 1ـی لیوای 10ـی پیادەی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەم نیوەڕۆیە تیرۆریستانی داعش لە ترسی هێرشی هێزی پێشمەرگە پردی 'كەنەش‌ــ‌گوێڕ'یان تەقاندەوە؛ پاشان بارەگایەكی خۆیانیشیان لەو نزیكە‌ تەقاندەوە."
(هەركی) گوتیشی: "بەپێی ئەو زانیاریەی هەمە تیرۆریستانی داعش، بارەگاکەی خۆیانیان لەگوندی زاویە چۆڵ کردووە؛ والییەكەی تیرۆریستانی داعش لەوێوە پیلانی پەلاماردانی میحوەری گوێڕ و مەخمووریان دادەنا؛ ڕایان‌کردووە بۆ شارەدێی شۆرا، 15 کیلۆمەتر لە خوار زاوەیەوە؛ ترسی هێزی پێشمەرگە و، هەڵگەڕانەوەی خەڵكی دەڤەرەکەیشیان لێ نیشتووە؛ ئاخر خەڵکەکە تەواو لێیان بێزار بوونە."
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار