٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمریكا هەڕەشەی کردووە یارمەتیی سەربازی لە عێراق دەبڕێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كەناڵی تەلەفیزیۆنییە ئەمەریكاییەکەی ئەی‌بی‌سی (ABC) ڕاپۆرتێـكی بڵاو كردووەتەوە و، لە زاری كاربەدەسـتانی‌ وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكاوە دەڵێت، زانیاری هەیە هەندێـك لەو یەكە سەربازییانەی عێراق كە ئەمەریكا مەشق و، ڕاهێنانی پـێ كردوون، تاوانبارن؛ ڕێک وەک داعش خەڵکیان ئەشكەنجە داوە و، لاقەی دیلیان کردووە (دەسـتدرێژی سێكسییان کردووە) و، دیلیشیان کوشتووە.

سیناتۆر (پاتریك لیهی) لەم بارەیەوە گوتوویەتی: "ئەگەربێت‌و بە بەڵگەوە بسەلمێ كە هێزە عێراقیـیەكان تاوانی لەو جۆرەیان کردووە، ئەوا بە پـێی یاسا نابێت یارمەتی و کۆمەکی بنێرین بۆ ئەو هێزانە."
سیناتۆر (پاتریك لیهی) كۆنترین سیناتۆری ئەمریكا؛ لە ساڵی 1975ـەوە سیناتۆرە و، لە ساڵی 2012 تاوەكو یەکەم مانگی 2015، سەرۆكی كاتیی پیرانی ئەمریكا بووە.
ئەوە سیناتۆرە دەیشڵێت: "ئەگەر وا بێ کە دەڵێن، پێویستە حكوومەتی عێراق‌ تاوانباران سزا بدات؛ وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمەریكایش، هەردووکیان دەبێت سوور بن لەسەر ئەوەی حكوومەتی عێراق لێـكۆڵینەوە لەم بارەیەوە بكات و، بە گوێرەی یاسا سزای تاوانكاران بدات.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار