چاوەڕێین بەغدا ئەم حەفتەیە پارە بنێرێت

بەغدا-KDP.info-(حاكم سەرحان ئەحمەد) ئەندامی لیژنە 'داراییوئابووری'ـیەکەی پەرلەمانی عێراق دەڵێ چاوەڕێین ئەم حەفتەیە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت؛ خۆ هەرێم پابەندی ڕیککەوتنەکە بووە، کەچی بەغدا هێشتا بوودجە و مووچەی هەرێمی نەناردووە.
(حاكم سەرحان ئەحمەد) ئەندامی لیژنە 'داراییوئابووری'ـیەکەی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموراتی كردستانی ڕاگەیاند: "خۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی ڕێككەوتنەکە نەوتی ناردووە، کەچی بەغدا گوێی لە ڕێککەوتنەکە نییە و، مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی نەناردووە؛ ئێمە چاوەڕوانین ئەم حەفتەیە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات، بۆ ئەوەی پێش نەورۆز وەریبگرن.
(حاكم سەرحان) گوتیشی: "دەبێ بەغدا پارە و مووچەی خەڵكی كوردستان ڕەوانە بكات، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەم حەفتەیە و پێش نەورۆز بگات."
خۆی دەبێ بەغدا مانگانە تریلیۆنێكو200ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، كەچی 3 مانگە هەر 250ملیار دیناری ناردووە. ئەندامەكەی لیژنە 'داراییوئابووری'ـیەکەی پەرلەمانی عێراق بە پێویستی دەزانێت بەغدا یاسای بوودجە جێبەجێ بكات و، مانگانە تریلیۆنێكو200ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات.
یەحیا سابیر




