150 خێزانی كورد لە مووسڵەوە خۆیان گەیاندە لای هێزەكانی پێشمەرگە

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەكی ئاگادار لەڕەوشی شاری مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمەڵە خێزانە كوردێکی دانیشتووی شاری مووسڵ، خۆیانیان گەیاندووەتە هێزەكانی پێشمەرگە. دەشڵێ تیرۆریستانی داعش، کۆمەڵە چەكدارێکی خۆیانیان گوللەباران كرد .
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی مووسڵ (14)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 150 خێزانە كوردی مووسڵی، خۆیان گەیاندە ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە؛ لەوەتی داعش مووسڵی داگیر کردووە، ئەو کوردانە لەوێ گیریان خواردبوو."
(مەموزینی) گوتیشی: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش 20 چەكداری دیکەی خۆیانی گوللەباران كردووە كە لە بەرەكانی شەڕ هەڵاتبوونەوە؛ 40 ئافرەتیانیش دەستبەسەر كردووە، لەبەر ئەوەی ملیان نەداوەتە نیکاحجیهاد."
نەشوان بەرزنجی




