٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.كەمال كەركووكی: پێشمەرگە لەدێی مەنسووریەدا تیرۆریستانیان ئاگرباران كرد

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ــ دوبز دەڵێت، ئێستا ڕەوشی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ــ دوبز کڕە و، هێزی پێشمەرگە لەسەرهەستن. گوتیشی "تیرۆریستان لە دێی (مەنسووریە) خەریكی چاندنی بۆمب بوون، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە کاتیۆشا ئاگربارانی كردن و، كپی کردنەوە.

(د. كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ــ دوبز بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا ڕەوشی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ــ دوبز کڕە و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ورەیەكی پۆڵایینەوە لە سەنگەرەكانی ڕووبەروبوونەوەدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێكی تیرۆریستان."
(د.كەمال كەركووكی) ئاماژەیشی دا كە ئەمڕۆ تیرۆریستان لە دێی مەنسووریەدا خەریكی چاندنی بۆمب و تەقەمەنی بوون، بەڵام هەر زوو هێزی پێشمەرگە بە کاتیۆشا کوتانی و، کپی کردنەوە.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ــ دوبز ڕوونی كردەوە كە لە گردەگوڵ (تەلەلوەرد)ەوە تا چیای قەرەچوغ، یەك سەربازی میلیشیا و هێزی عێراقی و حەشدی‌شەعبییان لێ نییە، "تەنها هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەكانی پارتی ئازادی كوردستان (پاك) لە میحوەرەكەی ئێمەدا هەنە و، شەڕی تیرۆریستان دەکەن".
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار