دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پرسەنامە ئاڕاستەی خانەوادەی جوان میرانی دەكات

بۆ بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو جوان میرانی
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووس و هاوكاری دەستگاكەمان و، نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی روژئاوای كوردستان هەڤاڵ (جوان میرانی)ـمان پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم كەسوكار و هاوڕێ و هاوكارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی (كاك جوان) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەكمان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان
١٤/٣/٢٠١٥




