١٦ـی ٣ نووسینگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران لە هەڵەبجە ده‌كرێته‌وە

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- پاش هه‌وڵێكى زۆرى نوێنه‌رانى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌یەک له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجەدا، دواجار له 16/3ـی ئه‌م مانگه به فه‌رمى ئه‌و نووسینگه‌یه ده‌كرێته‌وه. نوێنه‌رێكى كوردیش ده‌ڵێت، ئه‌و نووسینگه‌یه ده‌بێته ئه‌ڵقه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ڵه‌بجه و به‌غدا.
(ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له خولى پێشوى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانى كورد داوایه‌كى فه‌رمییان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد به كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌یه‌ك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا، دواى بڕیارى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ئه‌و نووسینگه‌یه درا كه ئه‌وه‌ش ددانپێدانانه به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا."
(جاف) گوتیشى، بینایه‌كى گونجاو بۆ نووسینگه‌كه دابین كراوه، بڕیاریشه وایە له ڕۆژى 16/3/2015 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 27 ساڵه‌ى كیمیاباراندا به فه‌رمیى نووسینگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كه‌نه‌وه و، نوێنه‌رانى كورد له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌وامى تێدا ده‌كه‌ن.
(جاف) داوایشی له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان کرد فه‌رمانبه‌رى پێویست بۆ ئه‌و نووسینگه‌یه دابمه‌زرێنێت، چونكه وەک ئەو دەڵێ، كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته ئه‌ڵقه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ڵه‌بجه و به‌غدا، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌و زیانانه‌ى به هۆى كیمیابارانه‌وه به‌سه‌ر بەر هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان کەوتووە.
ئاسۆ عه‌لى




