٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاوە ئازیزی "پەیەدە ئەجێندای تایبەتی خۆیان ھەیە و بڕیار لە دەست خۆیان نییە"

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستان لە رۆژئاوای کوردستان (کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیاری تەڤدەم بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان بڕیارێکی یەکلایەن و تەسکی حیزبی بوو لە دژی رێککەوتنی دھۆک و بەرژەوەندیی باڵای خەڵکی کوردستان؛ ئەمەش ئەوە دیار ده‌کات حیزبێکی تاکڕۆ و بڕوای بە ھاوبەشی نییە و تەنیا پشت بە ھێز دەبەستن."
(کاوە ئازیزی) گوتیشی: "ئێمە سێ دەرفەتمان دا بە تەڤدەم، بەڵام ئەوان پێیەوە پابەند نابن و رێککەوتن قبووڵ ناکەن، چونکە ئەمانە ئەجێندای تایبەتی خۆیان ھەیە و بڕیار لە دەست خۆیان نییە، ھیوادارم ئیدی ئەنەکەسە لەگەڵ ئەواندا دەنەنیشن، چونکە ئەمە شەرعیەتدانە بەئەوان."
ڕوونیشی کردەوە، خەڵکێکی زۆر کەم بەشداری لەو ھەڵبژاردنەدا کردووە کە نزیکەی پێنج تا شەش لە سەد بووە و، لە قامشلۆ نزیکەی ٦٠٠کەس چووە ئەو ھەڵبژاردنە و، ئەوانەیشی کە چوونە ئەندامانی خۆیان بوون و خەڵکیان بەزۆر بردووە."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی راشیگەیاند: "وەزیری راگەیاندنی سووریا باسی لەوە کردووە کە دیراسەی ئەوە دەکەن حکوومەتی سووریا ددان بە به‌ڕێوەبەری خۆسەری پەیەدەدا بنێت. (ئازیزی) ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی تەڤدەم کردی واتاکەی ئەوەیە کە رێککەوتنی دھۆک کۆتایی پێھاتووە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار