دوو ئەمیر و ٢٠ تیرۆریستی داعش کوژران

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕەوشی شاری مووسڵ پێی ڕاگەیاندین، تیرۆریستانی داعش خەریکی مینڕێژکردنی ئۆتۆمبێلێک بوون لەوکاتدا ئۆتۆمبێلەکە پێیاندا تەقییەوە و لەئاکامدا دوو ئەمیر و ٢٠ تیرۆریستیان لێ کوژران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ کە نەیویست ناوی ببرێت بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ هەینی لەناوچەی پیشەسازی گەڕەکی وادی عیگابی ڕۆژئاوای مووسڵدا تیرۆریستانی داعش خەریکی مینڕێژکردنی ئۆتۆمبێلێک بوون، ئا لەوساتدا ئۆتۆمبێلەکە پێیاندا تەقییەوە و لەئاکامدا دوو ئەمیر و ٢٠ تیرۆریستیان لێ کوژران.
هەژار مەموزینی




