٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش تیرۆریستانی لەلای چەپی مووسڵ بۆلای راست دەگوازێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدۆخی مووسڵ رایگەیاند کە، تیرۆریستانی داعش زۆرینەی سەربازانیان لە لای چەپی مووسڵ بۆلای راستی شارەکە گوازتووەتەوە و هۆکارەکەیش ئەوەیە کە لای چەپی مووسڵ زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و داعش لەوێدا هەست بە ئەمان ناکەن.

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینی) به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئەمڕۆ
بەرپرسانی سەربازی داعش لە سەنتەری شاری مووسڵ کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە زۆرینەی تیرۆریستان
له‌ به‌شی لایی چەپ بۆ لایی راستی مووسڵ بگوزانه‌وه؛ ئاخر ئەوان گوتویانە کە لای چەپی مووسڵ زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن و لەوێدا هەست بە پارێزراوی ناکەن و سنوورەکەیان نزیکی هەرێمی کوردستانە.
(مەموزینی) ئەوەیشی خستەڕوو کە، 240 ماڵیان له‌به‌شی چه‌پی مووسڵ بۆ لایی راستی شاره‌كه‌ گوازتووەتەوە‌.
هه‌ژار مه‌موزینی

هەواڵی پەیوەندیدار