پێشمەرگە تیرۆریستێکی داعشانی دەستگیر کرد

کەرکووک-KDP.info-جێگری فەرماندەی لیوای پێنجی ھێزی پێشمەرگە لەبەرەجەنگی کەرکووک پێیراگەیاندین کە، تیرۆریستێکیان لە نێودۆڵێکدا بە برینداری دەستگیرکردووە کە دەمێک بوو لەوێدا خۆی مات دابوو.
جێگری فەرماندەی لیوای پێنجی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری کەرکووک عەمید (عوسمان رەمەزان) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، هەرئەمڕۆ تیرۆریستێکی داعشیان لەنێودۆڵێکدا بەناوی (عەبدوڵا حوسێن) دەستگیرکردووە؛ تیرۆریستەکە بەبرینداری لەنێودۆڵەکەدا خۆی حەشاردابوو، لەگوندی سمایلاوە برینداربووە و خۆیشی خەڵکی حەویجەیە.
عەمید عوسمان دەشڵێت، لەئێستادا دەستمانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵی.
بڵند ئیبراھیم




