پێشمەرگە سەرکەوتنی دیکەی تۆمار کرد.. سێ کۆمەڵگا و حەوت گوندی گەورەیان ئازاد کردن

کەرکووک-KDP.info- بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، لە ئەنجانی پێشڕەوییەکانی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پارێزگای کەرکووک، سێ کۆمەڵگا و حەوت گوند ئازاد کران.
بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک عەمید(سەرحەد قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی لە سنووری پارێزگای کەرکووک ھێزی پێشمەرگە و پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ھێرشیان بردە سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش و لە ئاکامدا توانرا سێ کۆمەڵگا و حەوت گوندی گەورە ئازاد بکرێن کە سەر بە ناحیەکانی رەشاد و تازە و ریازن."
عەمید(سەرحەد قادر) ڕوونیشی کردەوە، لەئێستادا پێشڕەویی ھێزی پێشمەرگە و شەڕیش بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانیش کوژران، بەڵام لەبەر ئەوەی لە چەند قۆڵێکەوە شەڕە ژمارەی کوژراوانی داعش نەزانراوە.
بڵند ئیبراھیم




