بەرپرسی ڕاگەیاندنی داعش و دوو یاریدەدەری كوژران

دیالە-KDP.info- لە ناوچەیەكی نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین، بەرپرسی راگەیاندنی چەكدارانی داعش لە ناوچەی عوزێم لەگەڵ دوو یاریدەدەری كوژران. هاوكات بەپێی زانیارییەكان بەرپرسی خۆكوژەكانی داعشیش لە ناوچەكە كوژراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە عەقید (غالب عەتییە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی لە بۆسەیەكی هێزە ئەمنییەكاندا لە نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین، بەرپرسی راگەیاندنی چەكدارانی داعش لە ناوچەی عوزێم كە لای چەكدارەكان بە ئیمارەی عوزێم ناودەبرێت بە ناوی (ئەبو بیلال) كوژرا."
عەقید (غالب) گوتیشی: "لەگەڵ ئەو بەرپرسەی داعش کە بە ڕەگەز عێراقییە، هاوكات دوو تیرۆریستی دیكە كە یاریدەدەری بوون ئەوانیش كوژراون."
هەروەها گوتی: "كوژرانی ئەو بەرپرسەی داعش و یاریدەدەرەكانی لە نزیك گوندی ئەلبوریاشی ناوچەكە بووە."
كاروان جاف




