لەباشیک 10تیرۆریستی داعش بەدەستی پێشمەرگە کوژران

باشیک-KDP.info-سەرچاوەیەک لەسنووری شاردەێی باشیک ئاشکرایکرد، پێشمەرگە لەئاکامی بۆردومانێکی چڕی بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لەسنووری باشیکدا توانیویانە ١٠ تیرۆریست بکوژن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (سەعید مەموزینی) لەمیحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە، تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڵە سنووری شارەدێی باشیک بۆردومانی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشانیان کرد و گورزێکی باشیان لێ وەشاندن.
(مەموزینی) ئاشکراشی کرد، لەئاکامی بۆردومانی بەردەوامی هێزی پێشمەرگە توانرا ١٠ تیرۆریست بکوژن.
هەژار مەموزینی




