ئەکرەم ساڵح: پارتی لەبەر یەکڕیزی، زۆرجار لە هەقی خۆی خۆش بووە

هەولێر-KDP.info- (ئەكرەم ساڵح) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەرەڕای هەندی كەموكورتی، بەڵام ئەگەر بە گشتی تەماشای پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش بكەین تا ئاستیكی باش یەكگرتوویی و یەكهەڵویستی لەنێو ماڵی كورددا هەبووە، هەر بۆیە سەركەوتنی باشیش بەدەست هاتووە."
(ئەكرەم ساڵح) گوتیشی: "پارتیی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە هەوڵی یەكڕیزی و سەقامگیریی داوە لە ناوخۆی هەرێمدا، هەر لەبەر ئەوەیش زۆرجار لە مافی خۆی خۆش بووە، هەندێك لایەن هەبوونە لە تەنگژە و قەیراندا هەستی بەرپرسیاریەتییان لاوازبووە، مزایدەی سیاسییان كردووە، بەڵام پارتی ئەوسا و ئێستایش هەر بە پشووی درێژ و بەرپرسیاریەتییەوە كاری كرووە."
ئەندامەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان هێما بەوە دەكات هەندێ قەیرانی هەرێمی كوردستان، خەتای بەغدایە؛ گوتیشی: "خۆی ئێمە هێشتایش هەر بەشێكین لە عێراق؛ عێراقیش خۆ وڵاتی قەیران و تەنگژەیە، جا ڕاستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ كار دەکاتە سەر هەرێمی كوردستان. زۆرینەی كێشەكانی هەرێم لە سای بەغداوەیە و، ئێمە لێی بەرپرس نین؛ ئەوان قەیران بۆ بەرژەوەندی دەنێنەوە."
یەحیا سابیر




