وەزیری ژینگە: وا باشترە مووچەی مانگێك بە دۆلار بدرێت

هەولێر-KDP.info- (عەبدوڕەحمان عەبدوڕەحیم) وەزیری ژینگەی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وا باشترە مووچەی مانگی یەك بە دۆلار دابەش بکرێت بەو مەرجەی هاوڵاتیان لە گۆڕینەوەیدا زیان نەکەن."
(عەبدوڕەحمان عەبدوڕەحیم) گوتیشی: "ئەو قەرزەی کراوە بە دۆلارە، پارەی نەوتەکەیش هەر بە دۆلار دەدرێت، كە دەكرێتەوە بە دینار، هەم كاتی دەوێت، هەمیش زیانێكی زۆری تێدا دەكرێت، بۆیە باشترە مووچە بە دۆلار بدرێت."
ئەو وەزیرەی هەرێمی كوردستان پێی وایە "تازە ڕۆژگارەکە وای لێ هاتووە، ناچارین بە دۆلار مووچە بدەین؛ کەواتە با لەوە زیاتر دوا نەخرێت، پرس بە فەرمانبەران خۆیشیان بکرێ، پێی ڕازینە. هەر لەبەر ئەوە داومەتە گوێی ئەنجومەنی وەزیراندا، تازە بە دۆلاریش بووبێت مووچەکە دابەش بكرێت، گوتیان حكوومەت تاوتوێی دەكات."
یه حیا سابیر




