٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخان..بە خوێنبەخشین پشتگیری پێشمەرگە کرا

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- بۆ پشتیوانی لە هێزەكانی پێشمەرگە، لقی 20 (شێخان)ـی پارتیی دیموكراتی كوردستانی هەڵمەتێكی خوێنبەخشینی لە نەخوشخانە گشتییەکەی شێخاندا بەڕێوە برد و، خەڵک ٨٠ بوتڵ خوێنیان بەخشی بە پێشمەرگە.
عابد نەسری لە نووسینگەی بەرپرسی لقی 20 بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ پشتیوانی لە هێزەكانی پێشمەرگە، بە بەشداریی كادیرانی سنووری لق و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و، ماموستایان و خەڵكی دەڤەرەكە، لقەكەمان هەڵمەتێكی خوێنبەخشینی لە نەخوشخانە گشتییەکەی شێخان بەڕێوە برد؛ لە هەڵمەتەکەدا، خوێنبەخشان 80 بوتڵ خوێنیان بەخشی و، پاشان خوینەکەمان نارد بۆ خوێن‌بانکەکەی دهۆك."
دەشڵێ، عەلی عەونی بەرپرسی لق و كارگێڕانی لقیش چووبوون بۆ هەڵمەتەکە.
  ساڵح محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار