داعش مزگەوتێكی تریان لە مووسڵ ڕووخاند

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ ڕایگەیاند، داعشەکانی مووسڵ ئەمڕۆ چوونەتە مزگەوتی ئیمام ئیبراهیم وا خەریکە دەیڕووخێنن .
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی (مووسڵ)ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئیمڕۆیە تیرۆریستانی داعش لە گەڕەكی ڕەئسكوور لە لای ڕاستی شاری مووسڵ، بە شۆفڵ و كۆمپرێسەری كارەبایی نیشتوونەتە مزگەوتەکەی ئیمام ئیبراهیمەوە و، خەریکە كاولی دەکەن .
ئەو بەرپرسەی ڕاگەیێنگەی لقی ١٤ (مووسڵ)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "لەبەر ئەوەی مزگەوتە ڕێک وا لە ناو بازاڕەکەی مووسڵدا، پێیان نەدەکرا وەکو مزگەوتەکانی تر بیتەقێننەوە."
نەشوان بەرزنجی




