چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا گرینگە

بەغدا-KDP.info- (نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنە 'ئابووریووەبەرهێنان'ـەکەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "شاندی هەرێم دیسان سەردانی بەغدا دەكات و سەردانەکەیشیان گرینگ دەبێت. خۆی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی یاسا و دەستوور، نەوتی خۆی ناردووە و، ئێستا سەرەی بەغدایە بوودجەی هەرێمی كوردستان و، هێزی پێشمەرگە بنێرێت" .
(نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چوونی ئەمجارەی شاندنی هەرێم بۆ بەغدا شتێكی باش دەبێت، چونكە سەرۆكوەزیرانی عێراق خۆی داوای کردووە لە کوردستان بچن پێكەوە دابنیشن؛ خۆی کەس لاریی لە ڕێككەوتنەکە نییە، کێشە جێبەجێنەکردنەکەیەتی."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "هەرێمی كوردستان لەسەر قسەی خۆیەتی و، نەوتیشی هەناردە کردووە، ئیتر نۆرەی بەغدایە بوودجەی هەرێمی كوردستان و، هێزی پێشمەرگە بنێرێت، مەگەر مەیلی لێ نەبێت، ئەگین یاسا و دەستوور دیارە."
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی: "لام وایە چوونی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، زیاتر لێکیان نزیک دەخاتەوە؛ ناردنونەناردنی پارەکەی هەرێمیش دوای ئەو سەردانە دیار دەکەوێت."
نەشوان بەرزنجی




