داعش 75 ماڵه كوردی بۆ ساده و به‌عوێزه گوازته‌وه

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ، رێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش متمانه‌ی به ماڵه كورده‌كان نه‌ماوه، هەربۆیە زیاتر له 75 ماڵیان له مووسڵه‌وه بۆ باكووری شاره‌كه گوازتووه‌ته‌وه.
(سه‌عید مه‌موزینی) به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ـی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش ئەو 75 خێزانە كوردەی لایەنگری ڕێکخراوەکەن، له ناو مووسڵه‌وه بۆ گونده‌كانی ساده و به‌عوێزه گوازتووه‌ته‌وه، ئاخر متمانه‌ی پێیان نه‌ماوه و، گومانیان لا دروست بووه ئەوان زانیاری لەبارەی ڕێکخراوەکەوە بدەنە بدەنە نەیارانیان، هه‌ر بە هۆی ئەو گومانانەیە کە پێشووتریش 6 كه‌سی لێ كووشتووه‌ن.
بە گوتەی (مه‌موزینی)، داعش بۆیه ئه‌و ماڵانه‌ی بۆ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه گوازتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یە کە كاتێك هێرش بۆ سه‌ر شاره‌كه بەرپا بکرێ، وه‌كو قه‌ڵغان به‌كاریان بێنێت.
هه‌ژار مه‌موزینی




