٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەعیم عەلی: داعش دراوسێیەكی ترسناكە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژهەڵاتی دیجلە-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە باوەڕی وایە کە، داعش دراوسێیەكی ترسناكە و تا زوو دەست بە راماڵینیان بكرێت درەنگە؛ ئەو دەڵێ، ئاخر ناكرێت بۆ ماوەیەكی زۆر داعش بمێنێتەوە و لە هێرشكردن بۆ سەر هێزی پێشمەرگەیش بەردەوام بێت.

بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە (زەعیم عەلی)، لە لێدوانێكدا بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، داعش دراوسێیەكی ترسناكە و تا زوو دەست بە راماڵینیان بكرێت درەنگە، ناشكرێت بۆ ماوەیەكی زۆر داعش بمێنێتەوە و لە هێرشكردن بۆ سەر هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

گوتیشی: "پێشمەرگە ناوچەیەكی زۆری لە داعش وەرگرتووەتەوە و بەردەوامە لە هێرشكردن بۆ هەندێك ناوچەی دیكە، بەڵام ئەمەیش مانای ئەوە نییە كە داعش بە تەواوی بێهێز بووە، چونكە هێشتا چەك و تەقەمەنیی زۆریان ماوە لە شەڕەكاندا بەكاریان بهێنن".

بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە ئەوەیشی خستە ڕوو، پێشمەرگە هەندێك هاوكاریی پێ گەییشتووە، بەڵام بۆ ئازادكردنەوەی مووسڵ یان تەواوی ناوچەكە لە داعش، دەبێت بیر لە هاوكاریی تەواوی پێشمەرگە بكرێتەوە.

(زەعیم عەلی) هەروەها دەشڵێت، ئەگەر بڕیار بێت مووسڵ ئازاد بكرێت و پێشمەرگە بەشداری بكات، ئەوا دەبێت بەرنامەی تایبەت لەو بارەیەوە هەبێت.

کارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار