داعش بڕیاری كوشتنی بۆ بریندارانی دەر‌كرد

مووسڵ-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆخی شاری مووسڵ ڕاگه‌یاند كه، داعش له زۆریی برینداره‌كانی بێزار بووە و، بۆیه‌یشە کە بریارێكی له سه‌ر ده‌ركردن کە کوشتنیانە.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی14ـی پارتی له مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینی) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ڕیكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش وادیاره له زۆریی برینداره‌كانی له نه‌خۆشخانه‌کاندا هه‌راسان بووه، بۆیه‌یشە بڕیاری كوشتنی بۆ ده‌ركردوون.
بەپێی زانیارییەکانی (مه‌موزینی)، 38 بریندار كه برینه‌كه‌یان سه‌خت بووه و ده‌ست و پێیان له ده‌ست داون، له نه‌خۆشخانه‌ی كوماری ده‌رهێنراون و له سه‌ربازگه‌ی سه‌لامیه‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ گولـله‌باران كران.
وەک (مه‌موزینی) دەڵێ، ئه‌م بڕیاره‌ی داعش لەلاتێکدایە کە، له نەخۆشخانهکاندا شوین بۆ بریندارە تیرۆریستەکان نه‌ماوه‌تەوە و ته‌نانه‌ت ده‌رمانیش نه‌ماوه تا ئەوانیان پێ تیمار بکەن، بۆیە ئەم دۆخە بووەتە بارێكی قورس بۆیان، هەڵبەت ناچار بووە بیانکوژێت.
هه‌ژار مه‌موزینی




