ئەمیرێک و سێ تیرۆریستی داعش کوژران

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، لە شاری مووسڵ ئەمیرێک و سێ تیرۆریستی داعش لەلایەن چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵەوە کوژران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ لە ناوچەی ھەرمات - دەکەوێتە بەری راستی شاری مووسڵەوە- دەستڕێژی گولـلەیان لە ئەمیرێکی داعش بە ناوی (عێززەدین ئەحمەد عارف) کرد و، دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ ھێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعش -جۆری کیا سۆرینتۆ- کە سێ تیرۆرستی تێدا بووە لە ناوچەی عەزبە باشووری مووسڵ، لە ئاکامدا ھەرسێکیان کوژران.
بڵند ئیبراھیم




