٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ: ناگات بە مانگی چوار تەواوی شنگال ئازاد دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، لە شنگال بەردەوام چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و، بەڵام هەرزوو تێك دەشكێندرێن. دەشڵێت، ناگات بە مانگی چوار تەواوی شنگال ئازاد دەكرێت.

(قاسم شەشۆ) کە فەرماندەیێکی هێزی پێشمەرگەیە لە ناوچەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "بە بەردەوامی چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە لە شنگال هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، بەڵام زۆر بە توندی بەرپەرچ دەدرێنەوە تێك دەشكێندرێن. تیرۆری ستان هەرگیز  سەركەوتن بە دەست ناهێنن و بە مەرامە گڵاوەكانیان ناگەن. هەركاتێكیش سەركردایەتیی سەربازی پلانێكی تۆكمە ئامادە بكات ئەوا تەواوی شنگال ئازاد دەكرێت و، هەڵبەت ناگات بە مانگی چواریش تەواوی شنگال ئازاد دەكرێت."

(قاسم شەشۆ) ئاماژەیشی دا: "رۆژ دوای رۆژ تیرۆریستانی داعش لە شنگال لە کەمی دەدەن و بێهێز و لاوازتریش دەبن، لە سەرجەم میحوەرەكانیش بەرەو شكست و لەناوچوون دەچن."

سەرباز واحد

 

هەواڵی پەیوەندیدار