٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو ڕەشکوژیی لێ نابڕێ

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- شارۆچكەی خورماتوو كردەوەی تیرۆریستیی لێ نابڕێ؛ ئەم ئێوارەیە كابرایەکی تریان ڕەشکوژ کردووە؛ ڕەشکوژکراوەکە فەرمانبەرە.

محەمەد فایەق بەڕێوەبەری ڕاگەیێنگەی شارۆچکەوانیی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە لێرە، دیسان لە گەڕەكی عەسكەری لە نزیك گەراجە گشتییەکەی شاردا، چەند کەسێک تەقەیان لە زەید ئیسماعیل کردووە و، کوشتوویانە."
محەمەد فایەق گوتیشی: "زەید کابرایەکی عەرەبی سوننە بوو؛ بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی حلێوەی ئەم دەڤەرە بووە و، لە کەندوو (سایلۆ)کەی دووزخورماتوودا فەرمانبەر بوو."
دەڵێ هەمدیس ڕەشکوژەکان ڕایان‌کردووە و، لەسەر ئەو تاوانەیش کەس نەگیراوە.
دیارە ئەوە ماوەیەکە لە خورماتوو، بە تایبەت لە گەڕەکی عەسکەریدا، خەڵکی عەرەب و تورکمانی سوننە ڕەشکوژ دەکرێن و، تا ئێستایش کەس بەو بۆنەوە نەگیراوە.
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار