٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

2500 خێزان گەڕاونەتەوە وانكێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-عەقید (عوسمان سەلیم) لە فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شارەدێی وانكێ ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 2500 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و، ڕۆژانەیش گەڕانەوەی هاووڵاتیان بەردەوامە؛ هەروەها لەوەتی وانكێ ئازاد کراوە، لایەنی پەیوەندیدار زیاتر لە هەزار بۆمب و تەقەمەنییان پووچەڵ كردووەتەوە؛ هەڵبەت نەیانهێشتووە خەڵکی  بەر بکەوێ و، بێوەین."

فەرماندە عەقید (عوسمان سەلیم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا ڕەوشی شارەدێی وانكێ کڕە و، وا لە بەرێکەوە، خەڵكی ناوچەكە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان؛ تا ئێستا دووهەزار ماڵ زیاتریش گەڕاونەتەوە."
ئەو فەرماندەیە گوتیشی: "داعش لە ناوچەكە بە تەواوەتی لەناو چوونە و، هیچ جموجۆڵێكیان نەماوە و، بەردەوام لەپاشەكەدانە؛ ورەی پێشمەرگە بەرزە و، بەردەوام لە پێشڕەویدانە، هەڵبەت لەبەر ئەو هەموو تەڵەمین و تەقەمەنییەی داعش دایناوەتەوە، بە ئەسپایی و، بە هەگەر (ئیحتیات)ـەوە دەچنە پێشەوە؛ بە گوێرەی ئامار، تا ئێستا نزیکەی هەزار تەڵەبۆمب و تەقەمەنییان لەکار خستووە."
عەقید (عوسمان) ئاماژەی بەوەش كرد: "با هاووڵاتیان بێخەم بن و، بۆ خۆیان بگەڕێنەوە؛ پێشمەرگە سینگی داوەتە بەر، بۆ ئەوەی خەڵکەکە بێوەی بژین."
ڕابین شێروانی  
 

هەواڵی پەیوەندیدار