٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەوەد لەسەدی تكریت کۆنتڕۆڵ کرا

سەرچاوە: KDP.info

تکریت-KDP.info- ئەمڕۆ پاش شەڕ و پێكدادانێكی قورس هێزە ئەمنییەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە سەدا نەوەدی شاری تكریت ـ ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین ـ ئازاد كراوە.

مەروان جەبارە گوتەبێژی ئەنجوومەنی پیرانی سەلاحەدین، وی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە هێزە ئەمنییەكان بە پشتیوانیی چەكدارانی حەشدی‌شەعبی و گەنجانی هۆزەكانی پارێزگای سەلاحەدین هێرشیان کردە سەر داعشەکانی شاری تكریت؛ ئەم ئێوارەیە هێزە ئەمنییەكان توانییان بچنە ناو شاری تكریتەوە و، زۆربەی گەڕەكەكانی شارەكە و، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و ئەنجوومەنی تكریت  و، چەند بارەگا و ناوچەیەكی دیكەیان ئازاد کرد."

مەروان جەبارە گوتیشی: "ئێستا سەدا 90ـی شاری تكریت کەوتووەتە دەست هێزە ئەمنییەكان و، چەكدارەكانی داعش تەنها (كۆمەڵگای كۆشكی سەرۆكایەتی)ـیان بە دەستەوە ماوە و، پێشڕەوییش بەردەوامە."
هەر ئەمڕۆ پاش هەڵمەتی هێزە عێراقییەکان هەواڵی كوژرانی داعشێکی زۆر و تێكشكانی ترۆمبیل و چەکوچۆلی داعشەکانیش ڕاگەیێنرا؛ داعش لە تكریتەوە بەرەو حەویجە و ناوچەكانی دیكە هەڵدێن."
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار