٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە بەڵگە کەوتنەکەی مووسڵی خستە ئەستۆی مالیکی

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- جێگری سەروکی لیژنەی دۆزینەوەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ ئاشکرای کرد، کە پارێزگاری مووسڵیان بانگهێشت کردووە و، لێی کۆڵیونەتەوە، ئەویش بە بەڵگە کەوتنەکەی مووسڵی خستە ئەستۆی (نووری مالیکی).
(شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەروکی لیژنەی دۆزینەوەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ (ئەسیل نجەیفی) پارێزگاری مووسڵمان بانگ کردبوو بۆ لیژنەکە، بزانین بۆ مووسڵی پێشکەش بە داعش کرد؛ ئەو ھەموو خەتاکەی خستە ئەستۆی (نووری مالیکی) بەڵگەیشی پێشکەش کرد و خەتاکەی خستە ئەستۆی (مالکی)، بەگوێرەی کۆمەڵێک بەڵگەیش کە پێ بوو، رووندەبووەوە کە چۆن (مالکی) هۆکار بووە.
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی: "ئێمە ماوەی حەفتەی لە بەڵگەکان وردەوە دەبین، ئینجا بڕیار دەدەین؛ هەڵبەت نکۆڵیمان لەوە نییە کە بەرپرسیار زۆر ڕوون پرسیارەکانی وەڵام داونەتەوە."

(عەبدوڵا) ڕایشیگەیاند: "تۆمەتبار کرابوو بە هەندێک تاوانەوە، ئەویش بەو بەڵگانەوە کە هێنابوونی، هەموویانی لە ئەستۆی خۆی داڕنی و، بە بەڵگەوە نایە ملی مالیکی؛ لە وەڵامەکانی ورد دەبینەوە بزانین چ بڕیارێکی لەسەر بدەین."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار