شاندەكەی هەڵەبجە گەیشتە بەغدا.. بزانە بۆچی چوونە
__2015_03_11_h17m25s13__LB.jpg)
هەڵەبجە -KDP.info- 'شارەوان'ـی هەڵەبجە ئاشكرای كرد بە فەرمی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقیان گێڕاوەتەوە بێت بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە.
خدر كەریم 'شارەوان'ـی هەڵەبجە کر لەگەڵ شاندەكەی پارێزگای هەڵەبجەدا چووە بۆ بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم دوانیوەڕۆیە لە هەڵەبجەوە گەیشتینە بەغدا و، وا بڕیارە لە سبەینێوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق، لەوانە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقیشدا گفتوگۆ بکەین. داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین بە فەرمی دان بە پارێزگای هەڵەبجەدا بهێنێت و، بڕیارنامەی تایبەتیشی بۆ دەربكات؛ داوایشی لێ دەكەین حکوومەتی عێراق، زەرەر و زیانی خەڵکی شارە کیمیابارانکراوەکەی هەڵەبجە ببژێرێت؛ ڕاستە حکوومەتی بەعس ئەو تاوانەی کرد، بەڵام ئەم حكوومەتەی ئێستا میراتگری ڕژێمەکەی جارانە."
'شارەوان'ـی هەڵەبجە جەختی لەوەش كردەوە وێڕای ئەوەی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق داوا دەكەن لە پەرەپێدانی پارێزگای هەڵەبجەدا پشتیوان بێت، بە فەرمییش بانگهێشتی دەکەن بۆ پرسەی ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕی كیمیابارانی هەڵەبجە، با لە 16/3ـی ئەم مانگەدا وتارێکیش پێشكەش بە هەڵەبجەییەكان بكات.
ئاسۆ عەلی




