٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ھەڕەشە لە خەڵکی مووسڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، تیرۆریستانی داعش لە مزگەوتەوە بە بانگەواز ھەڕەشە لە خەڵکی مووسڵ دەکەن و، بانگەواز دەکەن ئەوەی ڕابکات دەست بەسەر مڵک و ماڵیدا دەگرن و، دەستیشیان پێی ڕابگاتەوە، گوللەبارانیشی دەکەن؛ ھەر ئەمڕۆ ٣٠ خێزانی رەوکردەیان دەسگیر کردووە.

(سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ لە مزگەوتەوە بە بانگەواز ھەڕەشەیان لە خەڵکی مووسڵ دەکرد گوایە ئەوەی ڕابکات مڵک و سامانەکەی دابڕ دەکەن؛  ئەگەر بێت و، کابرای ڕاکردەیشیان دەست بکەوێتەوە، گوللەبارانی دەکەن. ئەمڕۆ ٣٠ خێزانی خەڵکی گەڕەکی ڕەشیدیە ویستوویانە ھەڵبێن بەڵام کەوتوونەتەوە داو داعش و، چارەنووسیان دیار نییە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان کوتا و، ٣٥ تیرۆریستیان لێ کوشتن؛ داعش دەزانێ شەڕ لەسەر مووسڵ ئەوەندەی نەماوە، هەر لە ئێستاوە خەریکە کەندەک (خەندەق) لێ دەدات."
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش نۆ کەسیان لەسەر پردی چوارەمی مووسڵەوە فڕێ داوەتە ناو ئاوی دیجلە و، هەتا نەخنکاون چاویان لێیان هەڵنەگرتووە؛ ئەو کەسانە ملیان نەدابوویە داعش بێن بۆ شەڕ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار