٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کارەبا هاتەوە و، خەڵكی زوممار دڵیان کەوتەوە خۆشی

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-بەرپرسێكی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەسنووری شارەدێی زوممار ڕایگەیاند ئەمرۆ كارەبا لە سنوورەكەیان كەوتەوە كار و، خەڵكیش سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن .
(حەسەن خەڵۆ) بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئەمڕۆی حازرییە، لە بەنداوی مووسڵ كارەبامان بۆ دابین کرا؛ 20 میگاوات كارەبایە؛ بڕیار بوو شەممە کارەباکە بێتەوە، بەڵام لەبەر کێشەی تەکنیکی، کەوتە ئەمڕۆ."

(حەسەن خەلۆ) گوتیشی، خەڵكی ئەو دەڤەرە  زۆر كەیفیان خۆش بووە و، سوپاسی حكوومەتی هەرێم دەكەن؛ مادامەکینێ کارەباکەیش هاتەوە، ئەو باقی ئاوارەکانی دیکەیش دەگەڕێنەوە.
شارەدێی زوممار زیاتر لە 60 گوند لە خۆ دەگرێت و نزیكەی 50هەزار كەس لێ دەژیێ؛ ٦٠ کیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای مووسڵەوە دوورە؛ ڕۆژی 26ـی تشرینی‌دووەمی  پار، هێزەكانی پێشمەرگە، تیرۆریستانی داعشیان لەو شارە دەرکرد و، پاكیان كردەوە .
نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار