٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور..داعش زۆر لاواز بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(مەریوان کەریم) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور دەڵێت، لێرە تیرۆریستانی داعش زۆر لاواز بوونە و توانای گرتنی ھیچ شوێنێکیان نەماوە و هەر کاریان بووەتە تەقە و دانانەوەی مین.

فەرماندە (مەریوان کەریم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جاران تیرۆریستانی داعش ھێرشیان دەهێنا و، هەندێ شوێنیشیان داگیر دەکرد، بەڵام پێشمەرگە ئەوەندەی داوە لێیان، زۆر لاواز بوونە و، ئەوەی جارانیان پێ ناکرێت. ھێزی پێشمەرگە بە ورەیەکی زۆر پۆلایینەوە بەرگری دەکەن و، بە ھیچ شێوەیەک سەنگەرە چۆڵ ناکەن و قارەمانانە شەڕ دەکەن."

(مەریوان کەریم) ڕوونیشی کردەوە، تیرۆریستانی داعش ئێستا ڕووخاون و، کاریان بووەتە تەقەی دووراودوور و، دانانەوەی مین و تەقەمەنی؛ دوێشەو پەلەقاژەیەکی دیکەیان کرد و، تەقەیان لە ھێزەکانی پێشمەرگە کرد، بەڵام چاک لێیان هاتینەوە دەست و، ڕاویانمان نایەوە."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار