٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە ھێرشێکی داعشی تێک شكاند و، ٢٠ـی لێ کوشتن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، کە ئەم دوانیوەڕۆیە تیرۆرستانی داعش خراپ ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە چاک دەروەستیان هاتن و، زەرەرێکی زۆریان لێیان دا و، تێکیان شکاندن.
عەمید (ھاشم سیتەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم دوانیوەڕۆیە تیرۆرستانی داعش بە دوو ترۆمبێلی پڕ لە بۆمبەوە، ھێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە دەستوبرد یەکێکیانیان تەقاندەوە و، ئەوی دیکەیشیان کەوتە بەر ڕەحمەتی بۆردومان؛ پاشان داعش بە پیادە ھوروژمیان هینا، لێ پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و، زیانێکی چاکیان لێیان دا و، ڕاویان نانەوە."
عەمید (ھاشم سیتەیی) گوتیشی: "تیرۆریستان ٢٠ خوێنخۆریان لێ کوژرا، بەڵام شوکر پێشمەرگە هیچ زیانێکیان نەکردووە. دۆخەکە جارێ کڕ بووەتەوە لێ زانیومانە دوور نییە ھێرش بهێننەوە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار