حكوومه‌ت، پشتگیریی خۆی بۆ ڕەوتی ئاشتی له توركیا دووپات ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info-(سه‌فین دزه‌یی) گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی ته‌واو له هه‌نگاوه‌كانی ڕەوتی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له توركیا ده‌كات و، بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك، ئاماده‌یه.
(سه‌فین دزه‌یی) وای ڕایگەیاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرییەکی ته‌واو له ڕەوتی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له توركیا ده‌كات و بۆ هه‌موو هاوكاری و هاوهەنگاوییەکیش ئاماده‌یه."
(سەفین دزەیی) دەڵێ، به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له دوایین هه‌نگاوی ڕەوتی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ده‌كات كه ده خاڵی تایبه‌ت بۆ هه‌نگاوه‌كانی لەمەوپاشی ڕەوتەکە تێدایە و، داكۆكیی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كچۆن له سه‌ره‌تاوه هاوكار و پشتیوانی ڕەوتی ئاشتی و چاره‌سه‌ری بووه، بۆ له‌مه‌ودواش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و، هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌ك بۆ سه‌رگرتنی ڕەوتی ئاشتی و چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش ده‌كات و، ڕۆڵی پێویستی خۆی لەو بەینەدا ده‌گێڕێت.




