٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە شنگال بەرەو نەمان دەچێت.. بۆ دەرەوە هەڵدێن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، تیرۆریستان لەناو شنگال بەرەو نەمان دەچن و ئەو قسانەیش لە ڕاستییەوە دوورن كە باس لەوە دەكرێت داعش ژمارەیەكی زۆر چەكداری خۆی هێناوەتە ناوچەكە، بەڵكە ئەوانەی هەشن، بەرەو دەرەوەی شنگال هەڵدێن.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال پێشمەرگە ( قاسم سمێل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تیرۆریستانی داعش لەناو شنگال بەرەو نەمان دەچن و رۆژ بە رۆژ ژمارەیان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، ئەو قسانەیش لە راستییەوە دوورن كە باس لەوە دەكرێت ژمارەیەكی زۆر تیرۆریستی داعش هاتبنە ناو شنگال، زۆربەی رێگەكانی ناو شنگال لە داعش گیراون و ئەوانی دەرەوە زۆر بە ئاسانی دەستیان ناگاتە ناو شارۆچكەكە".

( قاسم سمێل) گوتیشی: "ورەی پێشمەرگە لەناو شنگال بەرزە و بۆ هەر ئەگەرێك لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان، بە هۆی ورەبەرزیی هێزەكانی پێشمەرگەیشەوە هەر جارێك تیرۆریستانی داعش هاتبنە پێشەوە، بە سەلامەتی نەگەڕاونەتەوە و هەموویان كوژراون".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەشڵێت: "تا ئێستا زیاتر لە 800 ئێزدی لە دەست تیرۆریستان ئازاد بوون و بۆ ئەوانی دیكەیش هەوڵەكان بەردەوامن و لەو باوەڕەداین لە ماوەیەكی نزیكدا ژمارەیەكی دیكە ئازاد دەكرێن".

رابین شێروانی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار