٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە تەقینەوەیەكدا لە زانكۆی مووسڵ 7 تیرۆریست كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ  رایدەگەیێنێت، تەقینەوەیەك لە ناو زانكۆی مووسڵ رووی دا و بە هۆیەوە چەند تیرۆریستێکی داعش كوژران؛ ڕێکخراوە تیرۆریستەکەیش هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەوانەی كە ئامادە نەبوونە بچنە بەرەكانی شەڕی دژ بە پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقەوە، دەست پێ کردووە و هەندێکیشیانی فڕێداونەتە ناو ئاوی دیجلەوە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان هەروەها گوتی: "لە تەقینەوەکەی زانكۆی مووسڵدا کە 7 تیرۆریست كوژران، یەكێكیان پسپۆڕی بواری تەقەمەنییە؛ ئەمانە كەلوپەڵ و ماددەی تەقینەوەیان كردبووە ناو ژوورێك و ویستوویانە بیگوازنەوە، لە كاتی گواستەوەیشیدا بە خۆیاندا تەقیوەتەوە."

ئەو گوتیشی، دوێنێ‌ و ئەمرۆیش، تیرۆریستانی داعش 350 كەسیان دەستگیر كردوون كە ئامادە نەبوونە شەڕیان بۆ بكەن، هەر بە هەمان هۆكار ئەمڕۆ 9 كەسیان بە زیندوویی فرێداوەتە ناو ئاوی دیجلەوە.

(مەموزینی) ئاماژەیشی بە زۆریی بریندارانی داعش كرد لە نەخۆشخانەكان و گوتی: "لە نەخۆشخانەكاندا تیرۆریستانی داعش لە بارێكی خراپدان و شوێنیان نەماوە برینداری تێدا چارەسەر بكەن، چونکە لە گشت میحوەرەكان رۆژانە بریندار و كوژراوی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە، تەنانەت خەڵكی سڤیل نابێت بچێتە نەخۆشخانەكان و لێیان بمێنێتەوە، نەخۆشخانەكانیش بە دەست نەبوونی دەرمان و كەمیی پزیشك دەناڵێنن ."

نەشوان بەرزنجی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار