٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش مۆڵگەئاشکرابووەکانی چۆڵ کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی هەن تیرۆریستانی داعش لە مووسڵدا دەستیان کردووە بەچۆڵکردنی ئەو مۆڵگانەی کە ئاشکرابوونە؛ خەندەقیان بەدەوری هەندێ گەڕەک لێداوە تا لەکاتی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکان خۆیانی لێ حەشاربدەن.

بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەشارەدێی وانکێ (سەید موسلیم) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، تیرۆریستانی داعش لەگەڕەکەکانی حەیل زهور، مەنسوور، جدیدە و فلکەی مەحروق خەندەقیان بەدەوری ئەو گەڕەکانە لێداوە، بۆئەوەی لەکاتی بیستنی دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان ڕاستەوخۆ خۆیان لێ حەشار بدەن.
(سەید موسلم) دەڵێ، داعش مۆڵگەئاشکرابووەکانی چۆڵکردووە تا نەکرێنە ئامانجی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکان.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار