٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەیاننامەکەی حکوومەتی عێراق دادپەروەرانە نەبوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-نەجیبە نەجیب دەڵێ بەیاننامەکەی حکوومەتی عێراق دادپەروەری تێدانەبوو، ئەوان تەنیا پیرۆزباییان لە میلیشیاو هێزەچەکدارەکانی دیکەی عێراقی کرد کەچی بە وشەیەکیش ناوی پێشمەرگەیان نەبردووە، بۆیە سەرکۆنەی دەکەین.
نەجیبە نەجیب ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، لەبابەت بەیاننامەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گەلێک نیگەران بووین، ئاخر ئەوان دەستخۆشی و پیرۆزباییان لەهێزە چەکدارەکانی عێراق و هۆزەکان و میلیشیای حەشدی شەعبی کرد کە گوایە زۆر بەباشی بەسەر تیرۆریستانی داعش سەرکەوتوون، کەچی بەهیچ شێوەیەک باسی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان نەکردووە، بۆیە ئێمەی پەرلەمانتارانی کورد بە توندی ئەم هەڵوێستەی حکوومەتی عێراق سەرکۆنە دەکەین و دادپەرەری لەو بەیاننامەو رەفتارەی ئەواندا نەبوو؛ بۆسەرۆکوەزیرانی عێراق یانی چی کە بەیاننامەی پیرۆزبای لەو چەشنە بڵاودەکاتەوە کەچی ناوی پێشمەرگەی نەبردووە. دەشڵێت، پێشمەرگە لەرووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ددانی پێنراوە کە تاکە هێزی سەرزەوینی ناوچەکەن، بەڵام مادامەکینێ ئێمە تا ئێستا لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا دەژین، پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو جیاوازییە نەکات.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار