٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٩٠ تیرۆریستی داعش ڕایان‌کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بە قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی مووسڵ، ئەمڕۆ ٩٠ تیرۆریستی داعشان لە مووسڵەوە بەرەو سوریا ڕایان‌کردووە.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکەی داعش، دووان‌دووان و سێیان‌سێیان لە مووسڵ ڕادەکەن بەرەو ڕەققە لە سووریا؛ ئەمڕۆیش زیاتر لە 90 تیرۆریشستی داعش بەرەو سووریا هەڵاتوون؛ ئاخر دەزانن ئەوەندەی نەماوە مووسڵیان پێ چۆڵ بکەن."
مەموزینی گوتیشی، ئەمڕۆ داعش بە لای کەمەوە، ١٠ تیرۆریستی خۆیانەی لە مووسڵ گوللەباران کردووە؛ ئاخر لە شەڕەکەی کەرکووک ڕایان‌کردبوویەوە.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار