کەرکووک..هێزەكانی پێشمەرگە 5 تیرۆرستی داعشیان كوشت

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی هێزی جموجۆڵ لە لیوای 10 لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك، دەڵێ دیارە دوێنی پێشمەرگە چەند گوندێکیان ئازاد کرد، تومەس کۆمەڵە تیرۆریستێک خۆیان لە یەک لەو گوندانەدا شاردووەتەوە، بەڵام پیشمەرگە ئەمڕۆ پێیانی زانیوە و، کوشتوونی.
مقەدەم (نەجات خولە) بەرپەرسی هێزی جموجۆل لە لیوای 10ـی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری كەركووك، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "دیارە دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشوور و رۆژئاوای كەركووك سەركەوتنێكی دیكەی تۆمار كرد و، چەند شوێنێکی گرنگیان ڕزگار كرد؛ تومەس پێنج داعش خۆیانیان لە گەنمەشامیجاڕێکی دەڤەری گوندە تازەئازادکراوەکەی سەخرەدا حەشار داوە؛ ئەمڕۆ توانیمان بیاندۆزینەوە و، هەرپێنجەکەیانمان کوشت."
نەشوان بەرزنجی




