٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەدعان عەلی: نابێ تەڤدەم ئیدی هەر خۆی بڕیار بدات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-نوێنەری بزووتنەوەی چاکسازیی کوردی-سووریا لەھەرێمی کوردستان دەڵێ، ڕێککەوتنامەی دھۆک زۆر سستەو، ئەگەر تەڤدەم هەر خۆی بڕیار بدات، ئێمە خۆمان لەو ئەندامەتەتییە دەخەین.

(جەدعان عەلی) نوێنەری بزووتنەوەی چاکسازیی کوردی ـ سووریا لە ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنامەی دھۆک کەوتووەتە بەرداشی نێوان ئەنەکەسە و تەڤدەم؛ تەڤدەمەکان هەر خەریکی بڕیاری یەکلایەنەنە و ھیچ حیسابێک بۆ لێڤەگەری سیاسی و ڕێککەوتنەکەی دھۆک ناکەن، جا ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن ئەستەمە بتوانین ببینە شەریکی ڕێککەوتنێک کە ئەوان دەیقۆزنەوە بۆ پیادەکردنی مەرامی خۆیان."

(جەدعان عەلی) گوتیشی، هەرگیز لێیانی قبووڵ ناکەین و نابی تەڤدەم ئیدی هەرخۆی بڕیار بدات، ئەگەر هەروا بەردەوام بن، خۆمان لەو ئەندامەتییە دەخەین."
نوێنەری بزووتنەوەی چاکسازیی کوردی_سوریا لە ھەرێمی کوردستان وای ڕوون کردەوە: "ئێستا تەڤدەم بەبێ ئەوەی پرس بە کەس بکا، بڕیاری داوە لە ناوچە کوردنشینەکاندا، ھەڵبژاردنی شاروانییەکان ساز بدات؛ داوامان کردووە دوو مانگ دەرفەتمان بدەنێ، بۆ ئەوەی بە رێککەوتنەکەی دھۆکەوە، بگەینە قۆناغی ھەڵبژاردن و، بە ھەرەوەزی بیکەین، بەڵام بە داخەوە مل نادەن."
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار