٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەش بەندی سندووقی داهات پەسەند کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (نازم ھەرکی) پەرلەمانتاری کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، پڕۆژەیاسای سندوقی داھاتی نەوتیان، تاوتوێ کردووە و، شەش بەند (مادە)یشی لێ پەسەند کراوە؛ باقییەکەی هەڵگیراوە بۆ کۆبوونەوەی دی.

پەرلەمانتاری کوردستان (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی کوردستان کۆ بووینەوە و، پڕۆژەیاسای سندووقی داھاتی نەوتمان تاوتوێ کرد و، شەش بەندیشمان لێ پەسەند کرد، بەڵام نەمانپەرژا تەواوی بکەین و، هەڵمان‌گرت بۆ کۆبوونەوەیەکی دی."

(نازم ھەرکی) گوتیشی: "بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایە دەستەی بەڕێوەبەری سندووقی داھاتی نەوت سەر بە ئەنجومەنی وەزیران دەبێت و، بەو شێوەیە پەسەند کراوە؛ هەڵبەت لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا ڕای جیاوازی لەسەر بوو. دیارە پرۆژەیاساکە قسەی زۆر هەڵدەگرێت و، باوەڕ ناکەم بە کۆبوونەوەیەکی تریش لێ ببینەوە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار