٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی مووسڵ، مووچەی بۆ ئەو کەسانە بڕییەوە وا لە دەستی داعش ڕزگاریان بووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- (سەیدۆ چەتۆ) سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ ئەو کەسانەی لە دەست تیرۆرستانی داعش ڕزگاریان بووە، مووچەیەکی مانگانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە و، ئەگەر هیچێک نەقەومێت، لە مانگێکی دیکەوە دەیاندرێتێ.

(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، لە ئاخر کۆبوونەوەیدا، بڕیاری داوە مانگانە ٢٥٠هەزار دینار بداتە ئەو کەسانەی لە دەست تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بووە."
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی: "بڕیارەکە دەشێ پارێزگاری مووسڵ جێبەجێی بکات و، لە بڕە بودجەکەی ئەمساڵی پارێزگای مووسڵ، مووچەکە بدات."
(چەتۆ) ڕوونیشی کردەوە، پارێزگاری مووسڵ، دەشێ بە مانگێک بڕیارەکە جێبەجێ بکات؛ ڕزرگارەکانیش مووچەکەیان دەدرێتێ هەتا ئەو کاتەی بە فەرمی مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار