٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژیان لە مەخمووردا زۆر ئاساییە؛ تیرۆریستان جووڵەیان لێ بڕاوە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- شارۆچکەوانی مەخموور دەڵێ، ڕەوشی شارۆچكەی مەخموور و دەوروبەری زۆر کڕە و، خەڵک خەریکی ژیانی خۆیانن. وەکچۆن جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێریش دەڵێت، ڕەوشی میحوەری گوێڕ ـ مەخموور زۆر ئارامە و، تیرۆریستانی داعش ئەوەندە لاواز بوونە، لە جووڵە كەوتوونە."

(ئیبراهیم شیخەڵا) شارۆچکەوانی مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی شارۆچكەی مەخموور و دەوروبەری زۆر کڕ و دابینە؛ هاووڵاتیان ژیانی خۆیان دەدەنە سەر و، فەرمانگەکانی حكوومەتیش، گشتیان خەریکی کاری خۆیانن؛ كارەبا و ئاو و پاکەوانی دابینە."
(ئیبراهیم شیخەڵا) دەربارەی گرنگییەکەی ئەو ناوچەیە بۆ تیرۆیستانی داعش، گوتی: "تیرۆریستانی داعش هەمیشە چاویان لە داگیركردنی شارۆچكەی مەخموورە، ئاخر زۆر لە هەولێری پایتەختەوە نزیکە و، خاکەکەیشی پڕ لە نەوتە؛ کاتی خۆی بەعسیش هەر ئەم خەونەی داعشانی دەدی، بەڵام تا پێشمەرگە مابێت زڕەخەونی دژمنان نایەتە دی."
عەمید (سەردار مورتكە) جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێریش وای بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستاکە ڕەوشی بەرەجەنگی گوێڕ ـ مەخموور زۆر ئارامە و، هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەنگەریان لە دژمن گرتووە؛ تیرۆریستانی داعش بڕستیان لێ بڕاوە."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار