٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ بەشارەتی: پارتی هەڵەبجەی كرد بە پارێزگا و، ئێستایش پۆستی پێ ڕەوا نابینن

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- فازڵ بەشارەتی، بەپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ ئەوە پارتیی دیموكراتی كوردستان بوو هەڵەبجەی كرد بە پارێزگا، بەڵام وا لە دابەشكردنی پۆستەكاندا بێبەشی دەكەن؛ جەختیش لەوە دەكاتەوە هەر پارێزگایەك تایبەتمەندیی خۆی هەیە.

بەپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژگارێك هەبوو هەندێك لایەنی سیاسی بەوە خەڵکی ناوچەی شارەزور و سەیدسادق و پێنجوێنیان لە پارتیی دیموكراتی كوردستان دنە دەدا گوایە پارتی دەیەوێت هەڵەبجە بكاتە پارێزگا! کە كرایشە پارێزگا، نەک هەر دنەدانەکەی جارانیان لە بیر چووەوە، هیچ پۆستێكیش بە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەوا نابینن! هەڵبەت لێیان قبووڵ ناکەین."
گوتیشی گرفتە سەرەكییەکەی دانەمەزرانی حکوومەتی خۆجێیەتی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەیە كە پۆستەكانی هەڵەبجە و سلێمانییان كردووەتە یەك پرێسکە؛ پارتییش چەند جارێك داوای كردووە هەڵەبجە لە سلێمانی جیا بكرێتەوە، نەیانکرد؛  ئێستا دەیانەوێت پۆستەكانی سلێمانی و، دهۆكیش تێكەڵ بكەن!
بەشارەتی جەختی لەوەیش كردەوە ئەوكەسانەی كە دەڵێن هەموو كوردستان یەك پرێسکە (پاكێج)یە، بە گوێری یاسا، قسەكەیان ڕێی تێ ناچێت؛ چونكە هەر پارێزگایەك تایبەتمەندیی خۆی هەیە؛ خەڵکیش باش دەزانن كە كێ‌ پەکی پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەی خستووە.
ئاسۆ عەلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار