٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتاران سەربەستن بچنە شەڕ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-(د. بێریوان خەیلانی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا گوتوویەتی پەرلەمانتاران دەتوانن بچنە بەرەكانی شەڕ..لای خۆیشەوە پەرلەمانتاری کورد (د.عەرەفات) رەخنە لەو بڕیارە دەگرێت.

(د. بێریوان خەیلانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا (سەلیم جبووری) سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارانی سەربەست کردووە لەوەی خۆبەخشانە بچنە شەڕی تیرۆرستانی داعش."
(د. بیریوان خەیلانی) گوتیشی: "هەر پەرلەمانتارێک بچێتە شەڕ، دەکرێتە وچان (مۆڵەت) بۆی."
لای خۆیشەوە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" من خۆم دژی ئەو بڕیارەم، چونکە کاری پەرلەمانتار نیە بچێتە بەرەکانی شەڕ ئەگەر وایە پەرلەمانتارانی شیعە بگەنە حەشدی شەعبی و ھی سونەش بۆ حەشدی خۆیان و کوردەکانیش بچنە ریزەکانی پێشمەرگە، ئەوکات پەرلەمان دادەخرێت.
بڵند ئیبراھیم- نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار