٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٦ داعش لە خازر كوژران

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگان لە میحوەری خازر ڕایگەیاند، دوێنى شەو هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر ٦ تیرۆرستیان كوشتووە و دوو هەمەری داعشانیشیان سووتاندووە؛ شوکر هێزەكانی پێشمەرگە بێ زیان بوونە.

مقەدەم (جادر سلێمان) فەرماندەی پێشمەرگان لە میحوەری خازر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوێشەو چەكدارانی داعش هێرشیان هێنایە سەر هێزەكانی پێشمەرگە؛ تیرۆریستان، بە گیان و بە ماڵ، زیانی زۆریان کرد. لەو هێرشەدا داعش 6 چەكداریان لێ كوژرا و، 20 زیاتریشیان لێ بریندار بوو؛ کە تێک شکان بەرەو بەرتلە و حەمدانیە پاشەكشەیان كرد."
مقەدەم (جادر) گوتیشی: "چەكدارانی داعش زەمینگیر بوونە، ماوەماوە هەر بۆ خۆدەرخستن، پەلامارێک دەدەن و، بە سەرشۆڕی ڕا دەکەنەوە؛ لەو شەڕەدا هێزەكانی پێشمەرگە هیچ زەرەر و زیانیان نەبوو."
لە بەری خازردا هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر هەستن و، چاوەڕێی فەرمان دەکەن، تیرۆریستان ڕابماڵن.

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار