٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یۆنان هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

یونان-KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (میرۆر) ی بەریتانیا، (پانۆس کامێنۆس) وەزیریی بەرگری یۆنان هەڕەشەیەکی سەیری لە ئەورووپا کردووە! دەڵێ: "ئەگەربێتو، ئەورووپا، پرۆگرامی بووژانەوەی قەرزی یۆنان رابگیرێت و، لەم قەیرانەدا پشتی یۆنان نەگرێ، ئێمەش ڕەوە پەنابەریان تێ بەردەدەین؛ کابرای پەنابەر بۆ کار دەچێ یان بۆ ئاژاوەنانەوە، ئێمە هەقمان نییە!

ئێستا سەبارەت بە قەیرانە داراییەکەی یۆنان وەزیرانی دارایی ئەورووپا سەرقاڵی تاوتوێکردنی پڕۆگرامێکن، لەو مانگەدا بڕیار دەدەن ئاخۆ قەرزی زیاتر بدەن بە یۆنان یان نا؛ مانگی ڕابردوو یۆنان بە فەرمی داوای لە ئەورووپا کردووە کە دەیانەوێت ١٧٠ملیار پاوەنی دی لە یەکیەتیی ئەورووپا قەرز بکەن بەشکەم وڵاتی پێ ببوژێننەوە.
وەک یەکەم کاردانەوە بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (میرۆر) ی بەریتانیا، (پانۆس کامێنۆس) وەزیریی بەرگری یۆنان هەڕەشەیەکی سەیری لە ئەورووپا کردووە! دەڵێ: "ئەگەربێتو، ئەورووپا، پرۆگرامی بووژانەوەی قەرزی یۆنان رابگیرێت و، لەم قەیرانەدا پشتی یۆنان نەگرێ، ئێمەش ڕەوە پەنابەریان تێ بەردەدەین؛ کابرای پەنابەر بۆ کار دەچێ یان بۆ ئاژاوەنانەوە، ئێمە هەقمان نییە!

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار